تاكسی ئاوی و ئاسمانی

تاكسی ئاوی و ئاسمانی

تاكسی ئاوی و ئاسمانی، ئەو بیرۆكەیە لەلایەن پلاندارێژەری فەڕەنسی (ئەلاین تیۆبۆلت) لە ئارادایە، تا بتوانێت بە پرۆژەكەی مرۆڤ سەركەوتووانە سوود لە گواستنەوەی تەكسی وەربگرێت، دانانی تەكسیی ئاوی بۆ ئەو شارانەیە كە رووبار و ئاوی تێدایە، هەروەها تەكسیی ئاسمانیش تایبەت بكرێت بۆ ئەو شوێنانەی كە هەمیشە جەنجاڵی و قەرەباڵغییان پێوە دیارە، یەكەم تاقیكردنەوەی لەم دوو جۆرە تەكسییەی لە كەنداوی (لاسیتۆتات)ی فەڕەنسی ئەنجام درا. ماوەی چەند ساڵێكە تەكسیی ئاوی هەیە و ئێستاش پرۆژەی تاكسیی ئاسمانی دێتە واری جێبەجێكردنەوە، ئەو شارانەی پێویستییان بەو جۆرە تاكسییە هەیە، وەك:نیویۆرك و سان فرانسیسكۆ و پاریس و رۆمای ئیتاڵیا و لەندەن و ئیستانبوول، چونكە رۆژانەی ئەو شارانە بەهۆی قەرەباڵغییەوە هاتوچۆ ئەستەم و دژوار دەبێت تێیاندا.

 

Top