خەوێك كردی بە ملیۆنێر

خەوێك  كردی بە ملیۆنێر

 لەوە خۆشتر نییە بەیانییەك هەستی لە خەو و بە ملیۆنێر بانگت بكەن، ئەوەیە ژیانی ئەو ئافرەتە كە لە شەوێكدا تەواوی ژیانی گۆڕدرا، ئەو كەسە ئافرەتێكی نووسەر و ئەكادیمیستی فڕەنسیی ناودارە (فرانسواز بیتانكۆرت مایرز)، كە بووەتە میراتگری دایكی ئەویش (لیلیان بیتانكۆرت)ە، كە خاوەنی ماركەی جوانكاری (Bettencourt)، ئەو ئافرەتە تەمەنی (64) ساڵە و دایكی لە تەمەنی (94) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە، كە داهاتی كۆمپانیا و سەرمایەكەی (29) ملیۆن یۆرۆیە، دەكاتە (45) ملیۆن دۆلار، باوكی ئەو ئافرەتە ناوی (جان ڤیكتۆر مێرز)ـە، دوای مردنی باوكی و نەبوونی هیچ خوشك و برایەكی، تەواوی سەرمایەكە بۆ ئەو ئافرەتەیە، لەو كاتەی كاری میراتگرییەكەی بۆ كراوە، ئەو لە خەودا بووە.

Top