شاجوانی بێ ماكیاژ

شاجوانی بێ ماكیاژ

لە رێورەسمەكانی شاجوانی، كچانی هەڵبژێردراو، یان ئەوانەی پاڵێوراون تا نازناوی شاجوانییەكە بە دەست بهێنن، بە جوانترین جل و ماكیاژی تایبەتەوە دەردەكەون، كە هەندێ جار شێوەیان بە تەواوی دەگۆڕن بە بێ ماكیاژ و بە ماكیاژەوە، بەڵام دواجار بیر لە كێبڕكێی شاجوانی كراوەتەوە كە بەبێ ماكیاژ و لەسەر ستێجەكان دەربكەون، تا خەڵك و لیژنەی هەڵبژاردن جوانیی سرووشتی و ئاسایی شاجوانەكان ببینن، ئەو پێشبڕكێیە لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە چوو، كە لەژێر ناوی MISS BARE FACE بە بەشداریی 40 خانمی وڵاتانی جیا جیای جیهان سازكرا، كچە ناسك و نازداری بەریتانی مەلیسیا رەئووف توانی نازناوەكە لە كچانی دیكەی بێ ماكیاژ بباتەوە، ئەو كچە تەمەنی 20 ساڵە و خەڵكی شاری لەندەنە، بە رەچەلەك لوبنانییە و رەگەزنامەی بەریتانیای هەیە، ئەو شاجوانە دەڵێ: هەموو ئافرەتێك جوانیی خۆی هەیە، با هەوڵدات بەبێ ماكیاژ دەربكەوێت.

Top