گەرماوی گشتیی جاران لە كوردستان باوە

گەرماوی گشتیی جاران لە كوردستان باوە

جاران كەلتووری گەرماوی گشتی بە شێوەیەكی بەربڵاو لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان هەنوون، بەیانیان بۆ ئافرەتان و ئێوارانیش بۆ پیاوان، هەندێكیشیان بۆ ئافرەت بە تایبەت تەرخان كرابوون، ئێستا بەشێكی كەمی گەرماوی گشتی ماون، بە درێژایی پێشكەوتنی گەرماوەكانی ماڵ خەڵك كەمتر روو لە گەرماوی گشتی دەكەن، بەڵام هەندێ لە گەرماوە كۆنەكان تا ئێستاش ماون و كار دەكەن، تەنیا ئەوە نەبێت كە گۆڕانكاری لە شێوە و دیكۆر و كەرەستەكاندا كراوە، یەكێك لەو گەرماوە كۆنانەی كە تەمەنی زیاتر لە دوو سەدەیە، دەكەوێتە شاری سلێمانی، بە گەرماوی سورەت ناسراوە، بە كۆنترین گەرماوی ئەو شارە دادەنرێت، تا ئێستاش لەلایەن خێزانێكی سلێمانی بە ناوی سەركەوت حاجی عەلی و سەروەر حاجی عەلی كە كوڕی حاجی عەلی-ن كار دەكات، رۆژانە خەڵك روو لە گەرماوەكە دەكەن، كە وەك كەلتوورێكی كۆن و جارانی كوردەواری پیاوان و ئافرەتان لە رۆژانی 5 شەممە و هەینیدا بە رێژەیەكی زۆر دێنە گەرماوەكان، ئێستا بەبێ جیاوازیی رۆژەكانی هەفتە خەڵك سەردانی گەرماوەكە دەكەن و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە.

 

Top