پێشبڕكێی پاڵەوانیەتی نێو شلەدا

پێشبڕكێی پاڵەوانیەتی نێو شلەدا

زۆرانبازی و پێشبڕكێی وەرزەشی لە نێو شوێنی تایبەت و حەلەبەی زۆرانبازیدا ئەنجام دەدرێت، كە بە ناوبژیوان و لیژنەی چاودێری بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەم زۆرانبازییە سەیرە لە بەردەم خەڵك و لە نێو شلەی خواردندا دەكرێت، دوای ئەوەی شلە ئامادە دەكرێت، تا سار دەبێتەوە، پاشان لە شوێنێك دادەنرێت، دوای ناونووسینی بەشداربووان لە پێشبڕكێیەكە، بە نۆرە و بەپێی ناوەكان یاریزانانی لە بێو مەرەگە و شلەدا زۆرانبازی و شەڕە بۆكسێنە سەیرەكانیان دەكەن، ئەو زۆرانبازییە سەیرە لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانی ساڵانە بەڕێوە دەچێت، خاڵ بە دەستهێنان لەو زۆرانبازییەدا بەپێی ریكۆردێكی سەیرە، ئەویش پێویستە یاریزانان زۆرترین خەڵك بە پێكەنین بهێنن، ئەوەش بە گوێرەی پۆشینی جلی سەیر و جووڵە و كەوتن و زەردەخەنە لە نێو شلەكەدا، لە دواهەمین پاڵەوانێتی شلەدا (ئیمۆجین یۆنگ) لە نێو ئافرەتان و (لویك كلاركسۆن) لە پیاواندا پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا.

Top