پـڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. جوان به‌هادین عه‌لی: با له ماڵه‌كانمان به قوربان و به ساقه‌ی كچه‌كانمان بین، تا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به دوای ئه‌و وشانه‌دا نه‌گه‌ڕێن
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. جوان به‌هادین عه‌لی، مامۆستا له زانكۆی كۆیه/ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده/ به‌شی په‌روه‌رده و ده‌روونزانی، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان باس له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به تایبه‌ت كچان ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان پێویسته په‌نا ببه‌ینه به‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری، نه‌ك یه‌كسانی بونیات نرابێت.
_ئه‌و لایه‌نانه كامانه‌ن كه پێویسته له په‌روه‌رده‌كردنی كچاندا گرنگی پێ بدرێت؟
_له په‌روه‌رده‌كردنی كچاندا پێویسته ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندیی جه‌سته‌یی كچان بكرێت له قۆناغه جیاوازه‌كانی گه‌شه‌ی جه‌سته‌ییان، به پێی گه‌شه‌ی هزریان فێر بكرێن كه چۆن جه‌سته‌یان بپارێزن و گرنگی به لایه‌نی ته‌ندروستییان بده‌ن، به‌تایبه‌تی له قۆناغی نه‌وجه‌وانیدا ده‌بێت فێربكرێن كه چۆن مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه‌كانیان بكه‌ن و خاوێنیى جه‌سته‌یان بپارێزن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته گرنگی بده‌ین به زیره‌كیی كۆمه‌ڵایه‌تییان و ئاماده‌یان بكه‌ین كه تاكێكی شیاو و به‌سوود بن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك به‌رپرسیارێتیان پێ بدرێت تا هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان له نێو خێزاندا هه‌بێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی ڕه‌وشتی و ئایینی منداڵه‌كانمان له‌یاد نه‌كه‌ین، چونكه ئایین و مۆڕاڵ دوو ڕایه‌ڵن كه تاكاكه‌كان ده‌كه‌نه تاكی دروست و به‌سوود له كۆمه‌ڵگه.
پێویسته كچه‌كانمان دانه‌بڕێنین له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه چه‌ندی و جۆرییه‌ی بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و ئاماده‌یان بكه‌ین كه چۆن به دروستی به‌كاریان بهێنن به بێ ئه‌وه‌ی كه ببێته مایه‌ی گرفت بۆ خۆیان و خانه‌واده‌یان، هه‌روه‌ها ئاشنا بكرێن به‌وه‌ی كه چۆن ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له پێناو ئامانجه‌كان و پێداویستییه‌كانی ژیانیان و له ڕه‌وڕه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م دانه‌بڕێن.
_ئایا تا چه‌ند پێویسته باوك و دایك له به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان دادپه‌روه‌ر بن، جیاوازی نه‌كه‌ن له نێوان كوڕ و كچ، گه‌وره و بچووك به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی خۆیان به سه‌ر منداڵه‌كانیاندا دابه‌ش بكه‌ن؟
_له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان ده‌كرێت به گشتی هه‌ندێك بابه‌ت و بنه‌ما ئاشنا بكه‌ین به منداڵه‌كانمان و پێداویستییه مادییه‌كان به‌بێ جیاوازی و به پێی توانا بۆ منداڵه‌كانمان فه‌راهه‌م بكرێت، ئه‌ویش به‌بێ جیاوازی سۆز و خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ منداڵه‌كانمان ده‌ربڕین و شێوازی جیاواز گوزارشت بكه‌ین له خۆشه‌ویستی و شانازیكردنمان به منداڵه‌كانمان .
زۆرجار له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا دایكان و باوكان هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی باو ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ململانێ و ركه‌به‌رایه‌تی له نێو منداڵه‌كانمان دروست بكه‌ین، بۆ نموونه زۆر جار ده‌بیستین كه دایكان و باوكان ده‌ڵێن كه( نۆبه‌ره‌كه‌م له هه‌موو منداڵه‌كانم خۆشتر ده‌وێ ) یان (منداڵه بچووكه‌كه‌م له هه‌موووان نازدارتر و شیرینتره چونكه له هه‌مووان بچووكتره ) یان (فڵان منداڵم به‌لایه‌ك و منداڵه‌كانی دیكه‌م به‌لایه‌ك....) یان ده‌ڵێن (كچه‌كانم له كوڕه‌كان خۆشتر ده‌وێ یان به پێچه‌وانه‌وه...) ، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕق و قین له نێوان منداڵه‌كانمان دروست ببێت، له كاتێكدا ده‌كرێت به ئاشكرا باس له كرداره جوانه‌كانی منداڵه‌كانمان بكه‌ین به جۆرێك كه خوشك و براكانی دیكه‌ی وه‌ك نموونه لاسایی بكه‌نه‌وه نه‌ك وه‌سفیان بكه‌ین و خۆشه‌ویستی زیاد له‌وانی دیكه‌یان بۆ ده‌رببڕین له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك كه منداڵه‌كه خۆی ڕۆڵی تیادا نییه، بۆ نموونه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نۆبه‌ره‌یه خۆشه‌ویستی له‌وانی دیكه زیاتر بێت.
ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه وه‌ك نموونه‌ی باو باسمكرد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زۆر هه‌ڵه سه‌رچاوه‌ی گرتووه, چونكه هه‌ندێك جار باوان ده‌ڵێن بۆیه نۆبه‌ره‌مان زۆرتر خۆش ده‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م منداڵمانه، به‌ڵام خۆی ئه‌م پێوه‌ره ده‌كرێت بۆ (شت) گونجاوبێت نه‌ك مرۆڤ، چونكه ده‌كرێت ئێمه یه‌كه‌م خانوومان یان یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلمان یان یه‌كه‌م مۆبایلمان زۆر له‌لا شیرین بێت، به‌ڵام ئێمه منداڵه‌كانمان هه‌موویان له‌لامان شیرینن به بێ گوێدانه ریزبه‌ندیان و ڕه‌گه‌زیان، بۆیه هه‌ندێكجار پاساومان بۆ جیاوازیكردن له نێومنداڵه‌كانمان پاساوێكی زۆر نالۆژیكییه، جگه له تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان منداڵه‌كانمان هیچ ئامانجێكی دیكه ناپێكێت.
• چۆن ده‌كرێ كچان فێری ئه‌وه بكرێن كه متمانه‌یان به خۆیان و به تواناكانی خۆیان هه‌بێت؟
له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان پێویسته په‌نا ببه‌ینه به‌ر مامه‌ڵیه‌ك كه بونیاتنرابێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی (دادپه‌روه‌ری) نه‌ك (یه‌كسانی)، چونكه له پێناو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كردنی دروستی منداڵه‌كانمان پێویسته ڕه‌چاوی جیاوازی تاكایه‌تی هه‌ریه‌كه‌یان بكه‌ین، مه‌به‌ست له ڕه‌چاوكردنی جیاوازی تاكایه‌تی واته له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رتاكێك به پێی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و توانای هزری و هتد...، واته مامه‌ڵه‌كردنێكی دروست به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاكه‌كه نه‌ك پێدانی خۆشه‌ویستی نادروست و وه‌سفكردن و پاداشتكردن له‌سه‌ر بنه‌مای ناپه‌روه‌رده‌یی.
به‌و پێه‌ی كه كچانیش تایبه‌تمه‌ندی خۆیانیان هه‌یه كه وابه‌سته‌یه به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خودی كچ بوون، بۆیه په‌روه‌روه‌رده‌كردنیشیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و پێویسته ڕه‌چاوی لایه‌نی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و قۆناغی ته‌مه‌نی بكرێت، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كه باسكرا به دیوه ئه‌رێنیه‌كه‌ی ته‌ماشا بكرێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنیان به جۆرێك كه متمانه‌یان به خۆیان بێت و خۆیان به بێ ده‌سه‌ڵات و نه‌زان ته‌ماشانه‌كه‌ن، كه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی فریادڕه‌سێك بن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان، به‌ڵكو ڕابهێنرێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بتوانن به گفتوگۆ گوزارشت له بیر و ڕاكانیان بكه‌ن و له كاتی پێویستدا به‌رگری له خۆیان و بیر‌و بۆچوونه‌كانیان بكه‌ن و له ماڵیشدا به ڕێزه‌وه گوێیان لێبگیرێت تا خۆیان به‌لاوه گرنگ بێت و له ده‌ربڕینه‌كانیان متمانه‌یان به خۆیان بێت.
• ده‌گوترێ ئه‌و كچه‌ی باوكی هێز و متمانه‌ی بداتێ هیچ پیاوێ ناتوانێ بیشكێنێ، ئه‌وه تاجه‌ند راسته؟
ده‌شكرێت بڵێین ئه‌و منداڵه‌ی ئه‌ندامانی خێزان هێز و توانای بداتێ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ناتوانرێت بشكێنرێت، جا ئه‌م بنه‌مایه بۆ منداڵه‌كانمان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز گرنگه، با ئێمه له ماڵه‌كانمان (به‌قوربان و به‌ساقه‌ی )كچه‌كانمان بین، تا له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌دوای ئه‌و وشانه‌دا نه‌گه‌ڕێن، با له ماڵه‌وه لێوانیان بكه‌ین له خۆشه‌ویستی و به ئه‌ندامبوون، تا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌دوای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌دا نه‌گه‌ڕێن.
له كاتی هه‌ست نه‌كردن به ئه‌ندامبوون و نه‌بوونی تێكهه‌ڵكێشی خۆشه‌ویستی له نێوان ئه‌ندامانی خێزان، ئیتر منداڵ به‌دوای ئه‌ندامبوون ده‌گه‌ڕێت له گروپێكی دیكه‌دا كه ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامێكی ی‌ڕ گرفت له ژیانی خۆی و خێزان دروست بكات، بۆیه پێویسته خێزانه‌كانمان بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ی هێز و خۆشه‌ویستی منداڵه‌كانمان و به تایبه‌تی كچه‌كانمان، تا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌دوای (هێزێكی درۆزنانه و كه‌فی) نه‌گه‌ڕێن و دواتر شكست بهێنن.
