زۆرانبازیی گا بە منداڵەوە

زۆرانبازیی گا بە منداڵەوە

فرانشیسكۆ ریڤێرا، ئەو زۆرانبازەیە كە هێندە متمانەی بە خۆی هەیە، لە كاتی نمایشی زۆرانبازیی (گا)دا هیچی بەسەر نایەت، ئەو زۆرانبازە لە كاتی نمایشدا منداڵێكی خۆی لە باوەش بووە و نمایشیشی ئەنجام داوە، وێڕای ئەوەی رەخنەباران كرا لەوەی چۆن ژیانی منداڵەكەی بۆ نازناو دەخاتە مەترسییەوە، ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: «متمانەم بە خۆم هەیە كە ماوەی (12) ساڵە ئەو كارە دەكەم، تا ئێستا هیچ شوێنێكم خوێنی لێ نەهاتووە، ئێستا چۆن دەهێڵم منداڵەكەم شتێكی بەسەر بێت. بەم جۆرە فرانشیسكۆ نمایشێكی پێنج خولەكی لەگەڵ گایەكی سەرشێت ئەنجام دا، منداڵەكەشی لە باوەش بوو، ئەوەش بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان و میدیاكاران.

Top