ماستاو بە لیمۆ و خوێ جمەی دێت
خواردن و خواردنەوەی كوردەواری كە لە دێر زەمانەوە پێشكەشی میوانان لە دیوەخان و شوێنە تایبەتەكانی ماڵ كراوە، لە ئێستادا لە شوێنە گشتییەكاندا وەك كارێكی مۆدێرنی لێ هاتووە، ماستاو خواردنەوەیەكی بە تامە، گەنجێك لە نێو جەرگەی بازاڕی هەولێر و لە بەردەم قەڵای دێرین، هەڵساوە بە دانانی ماستاو لە نێو گۆزە بە شێوەیەكی كوردەواری، دیكۆری كارەكەی وای كردووە بازاڕێكی باشی هەبێت، خاوەن شوێنی ماستاوەكە ناوی (ماهر سالم)ـە، پێی وایە ماستاو خواردنەویەكی پڕ جەماوەرە و دانانی گۆزەكانیش وەك بیرۆكەیەكی كوردەواری وایە، وەك خۆی دەڵێت: «رۆژانە زیاتر لە 150 گڵاس ماستاو دەفرۆشم، هەر گلاسێكی كە لە نێو پەرداخ و گڵاسی سەفەریدایە، بە هەزار دینارە، ئەو دەڵێت ئێمە داهێنانێكمان كردووە بە تێكەڵكردنی لێمۆ و خوێ لەگەڵ ماستاوەكە، كە تامێكی ئێجگار خۆش و بە جۆشی پێوە دیار دەبێت»، دەربارەی دوای هاتنی كەشی سەرما و زستان، گەنجەكە دەڵێ: «بەردەوام دەبین تاوەكو كەشی سەرما دادێت، ئەو كاتەی زانیمان ماستاو داواكاری كەم بوویەوە، دەست دەكەین بە دانانی شیر و هەنگوینی تێكەڵ، كە ئەویش لە وەرزی زستاندا جەماوەرێكی تایبەتی هەیە».
