مۆزەخانەی مەلەوانگە
September 24, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەو مۆزەخانە مەلەوانگەییە لە وڵاتی ژاپۆنە، كە لە مۆزەخانەكەدا سەیرترین مەلەوانگە دروست كراوە، كاتێك سەردانی ئەو شوێنە دەكەیت، وا دەزانی هەموو نمایشەكە لە ناو ئاودا دانراوە، كەچی هەموو كەرەستەكان ئاسایی دانراون و تەنیا تەنێكی شووشە بە ئەستووری (10) سەنتیمەتر لە نێوان خەڵك و كەرەستەكاندا هەیە، ئەو تەنە شووشەیەش شلەیەكی تێكراوە كە دیمەنەكان لەبەرچاوت لێڵ دەكات و هەموو كەرەستەكان وادەردەكەون كە دەجووڵێن و لە نێو ئاودایە، كەچی راستییەكە ئەوەیە تەنیا فێلكارییەكی چاوە و كەرەستە و مرۆڤەكانی نێو ئاوەكە لە ژێر ئەو تەنە شووشەیەدا وەستاون، یان دانیشتوون.
