فیستیڤاڵی ژینگە و بەرهەمی خۆماڵی

فیستیڤاڵی ژینگە و بەرهەمی خۆماڵی

 لە كوردستان بە گشتی گرنگی بە هەموو لایەن و سێكتەرەكانی ژینگە دەدرێت، خەڵكی كوردستان وەك خەڵكێك كە لە نێو چیا و سروووشتدا ژیان دەگوزەرێنن، هەمیشە لە خزمەتی ژینگەی خۆیاندا درێغی ناكەن، تەنانەت دەستەیەكی گەورەی حكومی لە كوردستان هەیە، كە ئەرك و چالاكیی رۆژانەیان گرنگیدانە بە ژینگە و پاراستنی زەوی و دار و باری كوردستان، بە دروشمی (با هەمووان ژینگەمان خۆش بوێت)، بەم هۆیەوە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ دووەمین فیستیڤاڵێكی گەورەی تایبەت بە ژینگە بەڕێوە چوو، فیستیڤاڵەكە لە چوارچێوەی كارنامەی چالاكییەكانی ئەو شارۆچكەیەدا بوو، تاوەكو ببێتە هەوێنێك بۆ سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و گرنگیدان بە كولتوور و بەرهەم و خۆراكی خۆماڵی، فیستیڤاڵەكە لە باخچەی 8ی ئازاری ئەو شارۆچكەیە بە بەشداری 20 كەس لە چالاكوانان و بەشداریخوازان بە كەرەستە و خواردنی كوردەواری، كە بریتیی بوون لە: دۆ و هەنگوین و نانەقەیسی و شەربەت و میوەی وشككراوە و هەڵگیراو، رۆنی زەیتوون و كشمیش و قەیسیی خۆمانە كە لە خاكی كوردستانەوە بەرهەم هێنراون و دواتر كراونەتە بەرهەمی نمایشی فیستیڤاڵەكە، فستیڤاڵە خنجیلانەكە بە ئامادەبوونی خەڵكی ئەو شارە و گەشتیاران و میدیاكاران لە كەشێكی هێمن و بەجۆشدا بەڕێوە چوو.

فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

Top