پاسی هەزار پێ دروستكرا

پاسی هەزار پێ دروستكرا

ئەو جۆرە پاسە بە پاسی هەزار پێ ناسراوە، هەروەها ناوێكی دیكەی هەیە كە پاسترامە، واتە كۆكراوەی پاس و ترامە، درێژی ئەو پاسە دەگاتە (33) مەتر، وەك ئەوەی (3) پاس لەیەكتر كۆكرابێتەوەو بەیەكەوە بەسترابن، توانای ئەو پاسە بۆ هەڵگرتنی (256) سەرنشێن دەبێت و دەتوانێت گەشتی ناوەوە و دەرەوەشی پێبكرێت، هەموو جۆرە پێداویستییەكی گەشتیاری تیایدا بەدی كراوە، لەوانە شوێنی خەوتن و پشوودان و یاریكردن و كات بەسەربردن، نرخی ئەو جۆرە پاسترامە دەگاتە نیو ملیۆن دۆلار، رەنگە لە داهاتوودا شوێنی پاس و ترام بگرێتەوە و ببێتە سەرنشینی گواستنەوە و گەشتكردن، ئەو پاسە بە كارەبا و سەرچاوەكانی وزە وەك بەنزین و گاز كار دەكات، دەبێتە یەكێك لە پێشكەوتووترین كەرەستەكانی گواستنەوە لە داهاتوودا.

 

Top