نەخشی سادە و تێكەڵاو لە كراسی خانمانی بووكدا
نەخشەكان بە دوو جۆر لەسەر جلەكان ئامادە دەكرێن، یەكێكیان سادە و ئەوەی دیكەش تێكەڵاو كە هەردووانیان دەبنە جێی سەرنج و ناسكی و جوانیی جلەكە، حانمانی دەستگیراندار، یان ئەوانەی لە سەر و بەندی هاوسەریدان، بەهۆی خەریكبوونیان بە دابینكردنی كەلوپەل و كەرەستەكانی زەماوەندەوە، زیاتر لە ئاستی ئاسایی نیگەران و دوودڵ دەبن و، لە هەڵبژاردنی كراسی بووك تووشی هەڵە دەبنەوە، هەر بۆیە دیزاینەر و ئامادەكاری جلی بووك، زوهێر مورادی لوبنانی، ماوە ماوە چەندین مۆدی ئەو جلە نمایش دەكات، كە نمایشی راستەقینەیە و خانمان پێشكەشی هەوادارانی دەكەن، لە دوا بەرهەمەكانیدا ئاماژەی بە كراسی بووكی سینگ كراوە لە سەرەوە و فراوان لە خوارەوە كردووە، كە بەشی خوارەوەی كراسەكە لە دوو پارچەی سەر یەك پێك دێت، یەكێكیان روونە هاوشێوەی تووڵ وایە، بەشی خوارەوەش لە قوماشی سادە و لووسە، بەشە تووڵەكەی بە نەخش و نیگار رازاوەیە، تا نمایشێك بە كراسەكە بدات، هەمان شێوە و دیزاین بۆ كراسی بووك دانراوە، بەڵام ئەو جارەیان بە پێچەوانەوە، واتە نەخش ونیگار لە بەشی سەرەوەدا هەیە و بەشی خوارەوەش سادە و ساكارە. دیزاینی ئەو دوو شێوەیە بە پێی خواستی داواكاریی خانمی بووكە، هەر كامەی بە دڵ بێت، دەتوانێت هەڵیبژێرێت. هەردوو مۆدی ئەو جلە بووكە، تەسك و شێوەی بەدییە، واتە جەستەگرە و پێویستە سەر و خوارەوە پێچەوانە بن لە رووی تەسكی و فراوانیدا.
