قەڵەوترین منداڵ

قەڵەوترین منداڵ

 كێشی منداڵی ئاسایی نێوان (2.5 تا 4) كیلۆكرام دەبێت، بەڵام ئەو دایكە كۆڵۆمبییەی كاتێك منداڵەكەی خۆی بینی، هێندەی نەمابوو لە هۆش خۆی بچێت، جگە لەوەی لە ماوەی سكپڕیدا ئەوەندەی (10) ئافرەتی سكپڕ ئازاری چێشتبوو، ئەو منداڵە كچە، ناوی (گوانتێلا ڤاڵنتینا هێرناندێز)ـە، كێشی ئەو منداڵە كاتی لەدایكبوونی 11 كیلۆگرام بوو، تەنانەت دوای (15) رۆژ لە دایكبوون و خواردنی بڕێكی زۆری شیر، كێشی گەیشتە (13) كیلۆگرام، بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی لە قورسترین و قەڵەوترین منداڵی جیهاندا تۆمار كرد، ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە، تا ئێستا كێشی ئەو منداڵە لە زیادبووندایە و پزیشكانیش هیچ نەخۆشییەك لە جەستەیدا نادۆزنەوە.

Top