كراسی بووكێنیی تەنك و ناسكی شاهانە هەڵبژێرە
لـە وەرزی گەرمادا، جلەكان تەنك و ناسكتر دەبن، بەهۆی گەرماوە زۆربەی بەشەكانی جەستە بە دەرەوە دەبن، وەك مۆدی جلی كاتی گەرما و هەروەها خۆپاراستن لە ئارەقەكردن و بێزار بوون بە گەرما، جلی بووكیش هەمان رێچكەی بۆ دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی لە رۆژی ئاهەنگ و زەماوەند و گواستنەوەدا، بووكە خان دوچاری نیگەرانی و ماندووبوون دەبێتەوە، بەم چەشنە پێویستی بە جلێكی كراوە و ناسك هەیە، كە سەرنجڕاكێشی و ناسكیی پێوە دیارە. ماركەی ئیسپۆزا Esposa مۆدی مارچیسای كراسی بووكی لە رەنگی سپی ئامادە كردووە، كە بە كریستاڵ و بەرد و خشڵە وردەكانی سوراسۆفسكی رازاوەتەوە، گرنگە بزانیت چ كراسێكی بووكێنی ناوازە هەڵبژێریت، وەك: ئەگەر شانەكانت پانە، پێویستە كراسی قۆڵ تەسك لەبەر بكەیت، نكۆڵی لەوە ناكرێت كە كراسی بووك پێویستە درێژ بێت، لە بەشی دواوەی ئەوەی پێ دەگوترێت پاشوو، نابێ لە مەترێك كەمتر بێت، كە بەشی دواوەی لەسەر زەوی بخشێت، ئەوكات وەك شازادەیەك دەردەكەویت، ماركەی Anne barge مۆدەكانی جلی بووكی لە شێوەی جلی شاهانە ئامادە كردووە، كراسێكی كراوەی تارا درێژ هەڵبژاردووە، كە خانمێكی شاهانە دەردەكەویت، بە نەخشێكی ناسك و وردی زۆر لە بەشی پێشەوەی و كێشێكی كەم، كە هەست ناكەیت جلت لەبەرە، كە ئەوەش یەكێكە لە جلەكانی ئیلی سەعبی لوبنانی.
