وادەی پۆشینی خشڵی سەرەكی و یەدەگە
خشڵەكانی جوانكاری بە گشتی بۆ دوو بەشی سەرەكی پۆلین دەكرێن، یەكەمیان: ئێكسسواری سەرەكییە، كە بە پێی پێویستییە، واتە ئەوانەی كە پێویستە لەگەڵ جلوبەرگ و ماكیاژ یەك بخرێن و شیك دەكرێن، ئەو جۆرە ئێكسسوارە بە سەرەكی دادەنرێن و پێویستە لەبەرت بێت، ئەگەر خۆت لەو جۆرە ئێكسسوارە بێبەش بكەیت، جوانیت دەشێوێت و نەقسێك لە شێوە و مۆدەكەتدا بەدی دەكرێت، وەك: گوارە، ملوانكە، بازن، ئەڵقە. جۆری دووەم: ئێكسسواری لاوەكی، واتە تەنیا بۆ گونجاندنە، كە تەنیا بۆ رازاندنەوە و جوانیی زیاتر دەپۆشرێت، واتە ئەگەر لەبەریشیان نەكەیت، كاریگەری لەسەر جوانیت نابێت، وەك: دەسبەند، خشڵی بچووك بە گوارە، ئەنگوستیلە، پاوانە، ئێكسسوارە لاوەكاییەكان بۆ بۆنە و دەرچوون و گەشت دەپۆشرێن، لە رۆژانی ئاساییدا تەنیا ئێكسسوارە سەرەكییەكان بپۆشە. هەندێ لە ئێكسسوارەكان خۆیان لە نێوان هەردوو جۆردا دەدۆزنەوە، بۆ نموونە: گوارەی بازنەیی، ملوانكەی كورت، بازنی كوندار.
