مۆدەكانی جلی قوتابخانە و زانكۆ
دەوامی قوتابخانە و زانكۆكان هاتەوە، خانمانی قوتابی، مامۆستا پێویستە بە جوانترین مۆدەوە خۆیان ئامادە بكەن، تا لە دەستپێكی دەوامەوە وەك شۆخێك دەربكەون، بە تایبەت ئەوانەی بەرچاون و وانە دەڵێنەوە، یان قوتابیی زانكۆ و پەیمانگەكانن، ئافرەتانی مامۆستا و وانە بێژ هەردەم لەبەرچاوانن و چاویان لەسەرە، بۆیە دەبێ شیكپۆش بن. وەك خانمێك بۆ كاتی دەوامیش كە زۆر هاتووچۆ دەكەیت و دەتەوێت جلەكەت بێزاركەر نەبێت، واچاكە جلی كراوە هەڵبژێریت و دوور بكەویتەوە لە جلی تەسك، گەر دەتەوێت جلەكەت كراوە بێت و خۆشت خولیای جلی تەسكی، دەتوانیت تاخمێك جلی Agnesی رەش بپۆشیت، كە جلێكی فراوانە و، بەڵام رەنگەكەی وا نیشان دەدات كە تەسك و بەدییە، جلەكە پێكهاتووە لە پانتۆڵی قوماش و درێژ لە رەنگی رەش، لەگەڵ بەدییەكی كورت لە رەنگی سپی شێوەی ملی V بێت. مۆدی جلی ئەلیساندرۆ ئەنریكیز، بریتییە لە بەدلەی درێژ و كراوە، كە هاوشێوەی عەزی وایە، تاوەكو سەر پێ، یان ژێر ئەژنۆ دەبێت، مۆدێكی ناسك و سەرنجڕاكێشە. مۆدی شی لۆڤس، she loves بریتییە لە پانتۆڵی قوماش لە رەنگەكانی شین و سپی درێژ، لەگەڵ قەمیسی درێژ و پانتۆڵی قاوەیی و جانتایەكی گەورە.
