تەنوورەی پیاوان

تەنوورەی پیاوان

ماوەیەكە لەلایەن خەڵكی بیانی و ناودارانەوە تەنوورە بە شێوەیەكی گشتی دەپۆشرێت، تەنانەت لە شوێنی گشتی و بۆنە و یادەكانیشدا بە روونی و بە ئاشكرا دەیپۆشن، یەكێك لەوانەش براد پیتی ئەكتەری ئەمریكی و یاریزانی تۆپی سەبەتەی ئەمریكی راسل وستبرۆك، كە لە نمایشی تۆم براوندا تەنوورەی لەبەر كردبوو، كە لە نمایشەكانی نیۆیۆك بەڕێوە چوو، تەنانەت لە ئەمریكا قاوەخانەیەك هەیە بە ناوی The skirt cafe لەلایەن كارل فریند سەرپەرشتی دەكرێت، ئەو قاوەخانەیە تەنیا بۆ ئەوانەیە كە تەنوورە دەپۆشن، چ ژن، یان پیاو، بۆیان هەیە بە تەنوورەوە بچنە نێو قاوەخانەكە، لە هەندێ وڵات وەك سكۆتلەندا و ئیرلەندا، تەنوورەپۆشین لە پێشوودا وەك مۆدێكی باوی پیاوان بوو، لەم چەند ساڵەی دواییەشدا لە بۆنە و مەراسیمە نەتەوەكانیاندا وەك ئافرەت تەنوورە دەپۆشن، لە وڵاتی ئەلبانیاش وەك جلێكی نیشتمانی دادەنرێت. گرووپی پیاوانی سارۆنگ ئەوانیش بەردەوام لە ئاهەنگ و گەشتە تایبەتەكانیان تەنوورەی سووری هێلدار دەپۆشن و شانازیشی پێوە دەكەن.

Top