داپیرەی نمایشكاری جلوبەرگ

داپیرەی نمایشكاری جلوبەرگ

 ئەو ئافرەتە ئەمریكییەیە، كە جگە لەوەی مامۆستای زانكۆیە، هەروەها ئێستا كاری نمایشكاری جلوبەرگیش دەكات، ئەو مامۆستایە ناوی (لین سلاتەر)ە، تەمەنی (63) ساڵە و بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی فۆردهام وەرگرتووە و هەر لەوێش وانە دەڵێتەوە، لەو تەمەنەوە حەزی بە كاری نمایشی جلوبەرگە، هەر بۆیە دەستی بەو كارە كردووە و رۆژانە دەیان وێنەی جۆراوجۆر بە جلی تازەوە دەگرێت و بڵاوی دەكاتەوە، ئەو خانمە وێڕای ئەوەی كەسانی دەوروبەری دژی ئەو كارەی بوون، كەچی بەردەوامە لە نمایشەكانی، ئێستا بووەتە نمایشكارێكی جلوبەرگ، وەك خۆی دەڵێت: «جگە لە كاری زانكۆم، ماوەیەكم بۆ ئەو كارەم داناوە، چونكە بە دڵمە و بوارێكی زیندووە، ئەگەرچی داپیرەشم، بەڵام لام ئاساییە ئەو كارە بكەم.

 

 

Top