كێشەی بە هەلم بوونی بەنزین لە تانكیی ئۆتۆمبێلدا
هۆكاری بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی وەك ئیپانۆڵ و میپانۆڵ و.. هتد، كە پێیان دەگوترێت Oxygenate compounds. ئەم مادانە لەگەل بەشێك لە پێكهاتەكەی بەنزین تێكەڵەیەك دروست دەكەن، كە بە زمانی زانستی پێی دەگوترێت azeotrope mixture كە ئەمەش دەبێتە هۆكاری نزمبوونەوەی پلەی كوڵانی بەنزینەكە و مادە Oxygenate كان، بەمەش بەنزینەكە زووتر تووشی بە هەڵم بوون دەبێت، دیاردەی دەرچوونی بەنزین لە تانكیی ئۆتۆمبێل لە كاتی كردنەوەی قەباغی تانكیی ئۆتۆمبێلدا كە زۆر جار ڤیدیۆی ئەم دیاردە دەیبینین لە ئێستادا، هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ بوونی ئەم مادانەی باسمان كرد، ئەم مادانە زیاتر دەكەونە بەشی ژێرەوەی تانكیی ئۆتۆمبێل، لەكاتی كارپێكردن و لێخورینی ئۆتۆمبێل و بوونی كاریگەری گەرمای هاوین، ئەم مادانە دەگەنە پلەی كوڵان و هەوڵدەدەن لە بەشی ژێرەوەی تانكیی ئۆتۆمبێل بێنە دەرەوە، بەمەش لەكاتی كرانەوەی قەباغی تانكیی ئۆتۆمبێلدا لەگەل خۆیان بەشی سەرەوەی بەنزینەكەش دەهێننە دەرەوە، بۆیە ئەم دیاردەیە ڕوودەدات كە كاریگەریی خراپی هەیە لەسەر تێكچوون و سووتانی ئۆتۆمبیل، چارەسەری ئەم دیاردەیە بریتییە لە كەمكردنەوەی ڕێژەی ماددەی Oxygenate لە ناو بەنزیندا، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، یان بەكار هێنانی heavy naphtha بۆ دروستكردنی بەنزینی باش.
