پاشماوەی پلاستیك

پاشماوەی پلاستیك

لە شاری سورەبایەدا كە شارێكە لە ئەندەنوسیا، دانیشتوانی شارەكە لە جیاتی بەكارهێنانی پارە، دەتوانن لە ڕێگەی پاشماوەی پلاستیكییەوە كرێی هاتووچۆكردن بە پاس بدەن، بە دیاریكراوی بە پێدانی زیاتر لە پێنج بتڵی پلاستیكی تا 10 بتڵێك، ئەوا دەتوانیت بۆماوەی دوو كاتژمێرێ گەشت بكەیت، ئەویش زیاتر پشت بە قەبارەی بتڵە پلاستیكییەكان دەبەستێت لەوەی كە بۆ ماوەی چەندێك لە ڕێگەی پاسەوە دەتوانیت گەشت بكەیت. دوای كۆكردنەوەی پاشماوە پلاستیكیەكانیش، ئینجا دەدرێن بە كۆمپانیاكانی «دووبارە بەكارهێنانەوە - Recycling» و ئەوەش بە مەبەستی هاندانی هاووڵاتیانی شارەكەیە لەوەی كە پاشماوە پلاستیكییەكان ببەخشن، بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەیان، لەبری لە فڕێدانیان و زیان گەیاندن بە ژینگە.

 

 

 

Top