ئافرەتێك كە گەورە نابێت

ئافرەتێك كە گەورە نابێت

سێلڤیا هستێرنیۆڤا ئافرەتێكی ئوسترالییە، دوای ئەوەی تەمەنی دەگاتە (40) ساڵ، ئێستا دایكی دوو كچە بەناوی (ڤیرۆنیكا و سۆفیا) لە منداڵییەوە حەز و خولیای بە بووكەشووشە و باڕبییەكانی هەبووە، لە دوای تەمەنی (4) ساڵییەوە تا ئێستا لە رۆژی لە دایكبوونی تەنیا داوای بووكەڵەی كردووە، تا ئێستا خاوەنی (54) بووكەشووشەیە، جگە لەوەی تەمەنی لە چل ساڵ تێپەڕ بووە، كەچی رۆحی منداڵانەی هێشتا لە نێو دڵیدا ماوە، دواجار لە یادكردنەوەی رۆژی لە دایكبوونیدا، لەلایەن كچەكانیەوە بووكەشووشەی بۆ هێنراوە، ئەوەی سەیرە ئەو ئافرەتە، بووكەڵەكانی وەك منداڵی خۆی داناوە، ماوە ماوە گەشتیان پێ دەكات، یان جلوبەرگیان بۆ ئامادە دەكات و قسە و گۆڕانیشیان بۆ دەڵێت.

Top