بووكەخان دەكەوێت!

بووكەخان دەكەوێت!

ئەو كچە ئەمریكییە كە ناوی (سوی ئەللیگرێتا)ـە لە شاری ئۆكڵاند لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكی دەژی، لە رۆژی وێنەگرتنی بووكێنیدا، داوای ئەسپسواریی لە نێو ئاودا كرد، ئەگەرچی وێنەگرەكەی كە ناوی (ترۆی ئیلۆسك)ـە رەتی كردەوە، بەڵام نكۆڵی بووك بەردەوام بوو، دواجار لە نێو گۆمێكی گەورەی رووبارێكدا چەند وێنەكی بووك لەگەڵ هاوەڵەكەی گیرا، دوای ئەوەی گیاندارێكی نێو ئاوەكە گازێك لە ئەسپەكەی بووك دەدات، بووكە لەسەر پشتی ئەسپ و بە جلی بووكێینیەوە دەكەوێتە نێو ئاوەكە، هەر ئەوەش وایكرد كە جلەكانی تەڕ ببێت و ئەزیەتیش بە مل و پشتی خۆی بگەیەنێت.

Top