لەساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا

لەساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا

لەساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا پیرۆزبایی گەرم لەخەڵکی کوردستان دەکەین کە بەر لە 61 ساڵ لەمەوبەر بەسەرکردایەتی ڕێبەری کورد مستەفا بارزانیی، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەڵگیرسا ، ڕوون وئاشکرایە ئەوڕۆژانە تاریک تێدەپەڕین بەرلەهەڵگیرسانی شۆڕش ، بەڵام شۆڕشێکی سەرتاسەی و کۆکراوەی هەموو کورد لەیەک قوتابخانەو شۆڕشدا کۆکرایەوە مژدەی ئومێدی بەهەموو کورد بەخشی، لێرەوە سڵاو بۆ سەرۆک بارزانی دەنێرین و پێی دەڵێن ئێمە پێشمەرگە خۆبەخشەکانی ئەورووپاین و لەشکرەکەمان ئامادەیە بۆ پاڵپشتیکردن وبەهێزکردنی کوردستان وهەرکاتێکیش کوردستان پێویستی بەئێمە بوو ئامادەین بۆ هەموو گیانفیداییەک .لێرەشەوە سوپاسی گەرمی هەموو ڕەوەندی کوردستانی و ئەندام و لایەنگران و میوانە بەڕێزەکان دەکەم لەهەرچوارپارچەی کوردستان بۆ بەشداریکردن و پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە گرنگ و مێژووییەی گەلی کورد ، کە لە ڕابردوودا هەریەکەیان باڵیوزێک و پەیامنێرو گەیاندنی پرسی کوردبوون لە تاراوگەو بە ئێستاشەوە کە پاڵپشتی گەورەی کوردستانێکی بەهێزن .

ئەنوەر مەسیفی
بەرپرسی لقی 6ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرلین
١١/٩/٢٠٢٢

Top