خاوەنی درێژترین قاچ یاریزان و نمایشكاری جلوبەرگە

خاوەنی درێژترین قاچ یاریزان و نمایشكاری جلوبەرگە

كچێكی رووسی كە ناوی (ئیكاتیرینیا لیسینا)یە، بەهۆی درێژیی قاچەكانییەوە ناوبانگێكی دەست كەوتووە و ناویشی لە كتێبی ژمارە پێوانەیی گینس تۆمار كراوە، ئەوەی سەیرە قاچێكی لەوەی دیكەی بە چەند ملیمێك درێژترە، ئیكاتیرینا تەمەنی (29) ساڵە، درێژیی قاچی چەپی دەگاتە (132.8) سەنتیمەتر و قاچی راستەشی (132.2) سەنتیمەترە، بەم چەشنە بەژن و باڵایەكی بەرزی هەیە، هەر بۆیە لەلایەن هەڵبژاردەی رووسیا بۆ یاریی تۆپی سەبەتە بانگهێشت كراوە، ئێستا وەك یاریزانێكی ئەو وڵاتە یاری دەكات، جگە لەوەی لە بواری وەرزشدا ئەستێرەیەكی گەشە، هەروەها بەشداریی لە كاری نمایشكاری جلوبەرگ و ماكیاژیش دەكات.

 

Top