شێوازێك یان دوو شێوازی ئارایشت بۆ قژت دیاری بكە
هەڵبژاردنی ئارایشت بۆ قژ نیگەرانیی بۆ خانمان دروست دەكات، وا باشترە دوو شێوازی ئارایشت هەبێت، تاوەكو گۆڕانكاریت پێوە دیار بێت، شێوەی ئارایشتەكان بریتیین لە: ئارایشتی كێرلی، ئەوەی لە نێوان كچان بە كارێ ناسراوە، مۆدێكی نایابە لە جوانیدا، كە زۆربەی قژ لەم شێوازەدا بەلایەكی سەرەدا دەكەوێت، تۆش دەتوانیت بەشەكەی دیكەشی بە ئێكسسوار بڕازێنیتەوە. ئارایشتی سادە بە تاج، مۆدێكی ناوازەیە و زۆربەی كچان ئەو شێوازەیان بەلاوە گرنگە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان درێژە، دەتوانن تاجێكیش لە پرچیان بدەن و بەمەش وەك بووكێكی شاهانە دەردەكەون. ئارایشتی هەڵگیراو، شێوازێكی نایابە، كە زۆربەی بەشی پێشەوەی پرچ هەڵدەگیرێت بەرەو سەرەوە، چ بە سادە بێت، یان دەتوانی كەزی بچووك و لكی لێی بێتە خوارەوە، كە لە شێوەی بازنەیی یان شێوەی كێكدا دەردەكەوێت. ئارایشتی كەزی تەنیشت، یەكێكە لە مۆدە باوەكان، بە تایبەت بۆ ئەوانەی پرچیان خاو و كورتە، جگە لەوەی بەشی پێشەوە بە لایكدا دەبێت، هەروەها كەزیی لوول بەلای تەنیشتی سەردا دەچێ و دەشتوانیت ئێكسسواریشی لەگەڵدا بەكاربهێنێت، ئارایشتی ئاڵترۆ، بۆ ئەوانەیە كە پرچیان كورت یان قژیان تەنكە، جگە لەوەی ئەوانەی حەز ناكەن پرچی دەستكرد بۆ قژیان زیاد بكەن، دەتوانن ئەو ئارایشتە هەڵبژێرن، دانانی ئێكسسواریش زیاتر پرچت رازاوەتر و جوانتر دەكات.
