بازنی لەت و كراوە دەست و مەچەكت دەگەشێننەوە

بازنی لەت و كراوە دەست و مەچەكت دەگەشێننەوە

خشڵەكان لە هەموو وەرزەكان ساڵدا جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانن، مۆدی جوانییان نامرێت و بە زیندوویی دەمێننەوە، ئەو خشڵانەی لە وەرزەكانی هاوین و پاییزدا دەردەكەون، بریتیین لە: ملوانكە و بازن، بەهۆی پۆشینی جلی كراوە و بێ قۆڵ، بازنەكانی دەستت یارمەتیدەرن لە رازاوەكردنی دەستەكانت، بەم چەشنە دەتوانیت بازنێكی شیك هەڵبژێریت، بە تایبەت مۆدەكانی بازنی لەت كراو و كراوە سەرنجڕاكێشن. ماركەی مارلی marli مۆدی كلاسیكی لە بازنەكانیدا دیزاین كردووە، كە بە كراوەیی، یان لەتكراو دیارە، مۆدێكی ناسك و سەرنجڕاكێشە، بۆ دەرچوون گونجاوە. ڤان كلیڤ ئەند ئەرپێلز- Van Cleef & Arpels مۆدێكی بە ناوی بازنی پێرڵی ئامادە كردووە، كە تیرەكەی بازنەییە و رەنگی سەوز و شین و سوور و وەنەوشەیی بۆ داناوە. پیاجێ - Piaget مۆدی بازنی پۆسیشنی ئامادەكردووە، كە سێ چارەكی بازنەكە كراوەیە و لەت كراوە، لە رەنگی پەمەیی و وردی موورووی لەسەر بەشی دەرەوەی بازنەكە نەخشاندووە، بۆ ئاهەنگ و بۆنەكان بریقەدارە و نایابە. بولگاری Bvlgari مۆدی سێپرینتی بازنی ئامادەكردووە، ناسك و رازاوە لە رەنگی شین و ئەڵماسی نیو كراوە بۆ گەشت شیاوە.

 

Top