پۆپجی مۆبایل هاوبەشی کار لەگەڵ زنجیرەی ئەنیمیە بەناوبانگەکەی DRAGON BALL ڕادەگەیەنێت

پۆپجی مۆبایل هاوبەشی کار لەگەڵ زنجیرەی ئەنیمیە بەناوبانگەکەی DRAGON BALL ڕادەگەیەنێت

پۆپجی مۆبایل(PUBG mobile) ، یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکان لە جیهاندا، ئەمڕۆ هاوبەشییەکی تەواو نوێی خۆی لەگەڵ زنجیرە ئەنیمیە بەناوبانگەکەی DRAGON BALL ڕاگەیاند کە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی فیلمی Dragon Ball Super: SUPER HERO لە سینەماکان لە سەرانسەری جیهاندا‌.

کورتەیەکی فەرمی فیلمی Dragon Ball Super: SUPER HERO:
لە ڕابردوودا Son Goku سوپای شریتی سووری لەناوبرد. و "من ساروا" بە شوێن پێی ئەو دەڕۆن بە داهێنانی ڕۆبۆتی بەهێزی Gamma 1 وGamma 2. ئەم دوو ڕۆبۆتە خۆیان بە " پاڵەوان" ناودەبەن. بەڵام دوای دەستپێکردنی هێرشکردنە سەر Piccolo وGohan، ئامانجی سوپای نوێی شریتی سوور چییە؟ لەگەڵ نزیکبوونەوەی مەترسیەکی نزیک، کاتی ئەوە هاتووە پاڵەوانەکان بەئاگا بهێنینەوە!
ئێستا فیلمی Dragon Ball Super: SUPER HERO لە سینەماکان لە چەند ناوچەیەک نمایش دەکرێت. سەیری خشتەی سینەمای ناوچەی خۆت بکە بۆ زانینی بەروارەکانی بڵاوکردنەوەی لە ناوچەکەت.
لە ڕابردوودا پۆپجی مۆبایل هاوبەشی لەگەڵ زنجیرە ئەنیمیە بەناوبانگەکانی تری جیهانی وەک NEON GENESIS EVANGELION و JUJUTSU KAISEN و ARCANE کردووە، ئێستاش لەگەڵ DRAGON BALL جیهان و کارەکتەرەکان کە چەندین نەوەی کردووە و خۆشیان دەوێت دەهێنێتە بەردەم سەنگەرە فراوانەکانی پۆپجی مۆبایل لە ساڵی 2023.

Top