فلنجە چییە؟

فلنجە چییە؟

فلنجە ئەو پارچە گرنگەی ئۆتۆمبێلە كەوا لەگەڵ بانص، یان دیسك بۆ هێواشكردنەوەی ئۆتۆمبێل بەیەكەوە كار دەكەن، كاتێك شۆفێر ئیستۆپ دەكات، بانصەكان دەنوسێن بە فلنجەەوە بۆ هێواشبوونەوەی ئۆتۆمبیلەكە.

 چۆن بزانین فلنجەی ئۆتۆمبیلەكەمانە خراپە؟

كاتێ ئۆتۆمبیل لێدەخوریت، ئەگەر لە ڕێگەی خێرا ئیستۆپت كرد و پایدەری ئیستۆپەكە و سوكانی ئۆتۆمبێلەكەت لەرزین، ئەوا فلنجەی ئۆتۆمبێلەكەت خوارە، دەبێت تۆڕنەی بكەی یان بیگۆڕی، چونكە نابێت فلنجە شەپۆل، یان خەتی تێبێت و زبر بێت.

 ئایا فلنجە چەند جار تۆڕنە دەكرێت

هەموو فلنجە یەكی تازە تەنیا دوو بۆ سێ جار تۆڕنە دەكرێت، چونكە ئەگەر فلنجە تەنك بێت ئیستۆپ باش ناگرێت و بانص فڕێ دەدات لەكاتی ئیستۆپ گرتن لە خێراییدا، یان هەندێك جار دەبێتە هۆی شكانی فلنجەكە لەكاتی ڕۆشتنی خێرادا.

چۆن فلنجەی ئۆتۆمبیلەكەمان بپارێزین:

1. لە كاتی گەرمبوونی تەگەری ئۆتۆمبیلدا دەبێ خۆمان لە ئاو پێداكردنی تەگەرەكان و شۆردنیان بپارێزین.

2.پێویستە لەكاتی گۆڕیندا بانصی كوالێت بەرز دابنێین بۆ ئۆتۆمبێلەكان تا ژیانی خۆمان و سەلامەتیی ئۆتۆمبێلەكەش پارێزراو بێت.

 

Top