تێكەڵكردنی شێواز و ستایلی دوو وەرز

تێكەڵكردنی شێواز و ستایلی دوو وەرز

بەرەو كۆتایی وەرزی گەرما دەچین، كە لەو وەرزەدا كۆمەڵێك مۆد و ستایلی هەمە چەشن باو بوون، بۆ دووركەوتنەوە لە گەرما و پۆشینی جلێكی ناوازە لەو كەشەدا، ئەگەرچی گەرمای بەتێنی هاوین نامێنێت، بەڵام مانای ئەوە نییە كە راستەوخۆ لە جلەكانی ئەو وەرزەدا دوور بكەویتەوە و، لەناكاو مۆدێكی دیكە بهێنیتە كایەوە، چونكە بەم جۆرە جوانی لە مودی جلوبەرگت دەردەكەوێت، بەم جۆرە لە نێوان شێوازی پێشوو و تازەتدا تووشی هەڵە دەبیتەوە. نمایشكاری جلوبەرگ (رۆمی ستێگید) دەڵێت: «هێشتا ماوەی پۆشینی جلی كراوە و مۆدی وەرزی گەرما ماوە و تا كۆتایی وەرزی پایزیش بەردەوام دەبێت، بەڵام دەكرێت تێكەڵەیەكی نێوان جلەكانی هەردوو وەرزدا بكەیت، بەبێ ئەوەی شێوازی ستایلت بشێوێنیت، وەك ئەوەی تێكەڵیی نێوان مۆدی هەردوو وەرز لە شێوازێكی جلوبەرگدا بهێنیتە كایەوە، بۆ نموونە: دەتوانیت كراسێكی كراوەی وەرزی هاوین لەگەڵ پانتۆڵێكی تەسكی شێوەی بەدی بپۆشیت، كە یەكێكیان مۆدی وەرزی هاوینەیە و ئەوەی دیكەش پایزانە، لەگەڵ چاویلكەیەكی هاوڕەنگی پانتۆڵەكەت، لەگەڵ گۆڕینی كەشەكە بۆ سەرما، دەتوانیت لە جێگەی كراسەكە، بلووزێكی تەنك بپۆشیت و بەم چەشنە ستایلت بە هێواشی گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.

Top