یۆگا لەسەر تاوەری خەلیفە

یۆگا لەسەر تاوەری خەلیفە

ئەوەی بەسەر تاوەری خەلیفە بكەوێت، لە خۆیەوە ترس لە بەرزییەكەی دەیگرێت و ناتوانێت بە تەواوی جووڵە بكات، كچێك لە بەشی سەرەوەی تاوەرەكە یۆگا دەكات، ئەو كچە ناوی (وایۆنا) یە، لەگەڵ وێنەگرە نەترسەكەی (سید هارت قیساڵدس) كە هاوڵاتیی ئەمریكان، لەو كاتەی سەردانی وڵاتی ئیمارات و تاوەری خەلیفە دەكەن، كچەكە خۆی بۆ ناگیرێت و داوای بەرزترین شوێنی ئەو تاوەرە دەكات تاوەكو لەوێوە یۆگا بكات و وێنەشی بگیرێت، ئەوە بوو ئاواتەی هاتە دی و لە بەرزترین شوێنی تاوەری خەلیفە كە 828 مەتر بەرزە و 163 نهۆمە، توانی یۆگا بكات، وێڕای ئەوەی تەنیا وێنەگرەكە خۆی بەستبووەوە، كچەكە توانی چاونەترسانە یۆگای خۆی لە بەرزترین تاوەری جیهاندا بكات.

 

Top