مافی دایكایەتی
August 30, 2022
رەنگا و ڕەنگ
نەبوونی توانای بەخێوكردن و پەروەردە و چاودێریی مناڵ لە لایەن دایكەوە لە كاتیكدا كە دایكەكە عەقڵی تەواو نەبێت و تەمەنی گونجاوی نەبێت، تووشبوونی دایك بە نەخۆشیی دەرونی، یان گوازراوە، كە مەترسییە بۆ سەر منداڵ، بڕیاردان لە سەر دایكەكە بە ئەنجامدانی تاوانێك كە شەرەف بگرێتەوە و ببێتە مایەی زەرەر بۆ مناڵەكە، دووبارە هاوسەرگیریی دایك لەگەڵ كەسێكی بێگانە كە كەسەكە ڕەتی بكاتەوە مناڵەكە بەخێو بكات و بەڵێن نەدات، كاتێك دایكەكە سەفەر بە مناڵەكە بكات بۆ دەرەوەی عێراق بە بێ وەرگرتنی رەزامەندی، بۆ ئەم بارودۆخانە بڕیارێكی تەمیزیە دەڵێت : «چونكە نەسەلمێنراوە كە دایكەكە مەرجێك لە مەرجەكانی دایەنیی لەدەست داوە، بۆیە مافی دایەنیی دەمێنێت، هەرچەندە بە نووسراویش تەنازولی لە مافەكەی خۆی كردبێت پێشتر، چونكە بابەتی دایەنی پەیوەندیی بە بەرژەوندیی مندالەوە هەیە».
