دەست لەسەری منداڵ مەدە
August 30, 2022
رەنگا و ڕەنگ
لەوانەیە زۆربەمان كاتێك لە منداڵێكی تازە لەدایكبوو نزیك بووبینەوە، پێمان گوتراوە دەست لەسەری مەدە، خراپە، یان ئاگاداری سەری بە، كەللە سەری هەموو مرۆڤێكی پێگەیشتووی تەندروست لە چەند بەشێكی پێكەوەبەستراو پێك دێت و مێشك دەپارێزێت، بەڵام منداڵی تازە لەدایكبوو هێشتا ئێسكەكانی سەری پێكەوە نەبستراون و، دەكرێت بە ئاسانی زەبر بەر مێشكی بكەوێت، بەڵام دواتر بەتێپەڕبوونی كات و تا تەمەنی نزیك ساڵ و نیوێك، بە تەواوی پێكەوە دەبەسترێن و پتەو دەبێت.
