جوانی و ناسكیی گوڵ و گوڵدان لە دیكۆری ماڵدا

جوانی و ناسكیی گوڵ و گوڵدان لە دیكۆری ماڵدا

بەرەو وەرزی خەزانی گەڵای داروبار دەچین، لەو وەرزەدا دار و درەختەكان بە رەنگ زەردیی خۆیان پۆشاكی زەرد و رەنگی خۆرئاوابوون بەو وەرزە دەدەن، ئەوانەی باخچەیان لە ماڵەكەیاندا هەیە، سەراپای باخچەكە بە رەنگی پاییز دادەپۆشرێ، بۆ ئەوانەش كە ماڵەكانیان بێ باخچەن و حەزیش بە گوڵ و گوڵزار دەكەن، دەتوانن گوڵ و گوڵدانی سرووشتی و دەستكرد لە دیكۆری ماڵەكەیاندا بەكار بهێنن، چەند بیرۆكەیەك هەن بۆ دانانی گوڵ و گوڵزار لە ماڵدا، تەنانەت ئەگەر وەرزی پاییزیش بێت، با بۆن و دیمەنی گوڵ و نەمام لە ماڵتدا هەبێت. بیرۆكەی یەكەم: هەوڵ بدە ئەو جۆرە گوڵ و نەمامەت دەست بكەوێت كە هەر چوار وەرزی ساڵ سەوزە و، شوێنێكی دیاریكراوی لە ماڵەكەت بۆ تەرخان بكە، وەك سەر مێزی دانیشتن، یان كۆڕنەكانی دیوارەكانی ماڵ. بیرۆكەی دووەم: دەتوانیت گوڵ و نەمامی پلاستیك و شووشە بەكار بهێنیت، ئەگەرچی جوانیان وەك سرووشتی نییە، بەڵام دەكرێت سوود وەربگرین لە جوانیی ئەو گوڵانە. لە بیرۆكەی سێیەمدا هاتووە، لە بەشێكی بۆشایی، یان بەكارنەهێنراوی ماڵەكەتدا، باخچەیەكی بچووك دروست بكە، بە هێنانی چەند عارەبانەیەك لە خۆڵ، هەروەها چاندنی نەمام و گوڵ تیایدا.

Top