پەپوولە دیزاین پرۆژەیەكی بچووك و بەسوود

پەپوولە دیزاین پرۆژەیەكی بچووك و بەسوود

كوڕان و كچانی دەسترەنگین و بەهرەدار زۆرن، كە هەندێكیان پرۆژەی تایبەت بە خۆیان هەیە، یەكێك لەوانە پرۆژەی دیزاینی پەپوولە كە لەلایەن (ئەحمەد حوسێن) هاوسەری دامەزرێنەری پڕۆژەكەوە دانراوە، ئەو دوو كەسە وەك دیزاینەرێك كاری رێكخستنی باكگراوەندی پشت بووك و زاوا و یادی لەدایكبوون و بۆنە تایبەتی و بچووكەكان رێك دەخەن، بیرۆكەكەیان لە دەرەوە و لە كولتووری وڵاتانەوە وەرگرتووە، ئێستا خۆیان ئەو كارە بە كولفەیەكی كەم بۆ خەڵك دەكەن، دیكۆرەكان بە پێی خواستی كەسەكان، یان دیكۆری ئامادەكراو بۆ پشت و شوێنی دانیشتنی بووك و زاوا و ئەوانەی بۆنەكەیان هەیە،ئامادە دەكرێت، خاوەنی پرۆژەی پەپوولەدیزاین دەڵێت: « دەمێك بوو ئەو بیرۆكەیەم هەبوو، ئیتر بڕیارماندا دەست پێ كەین، ئێستا تەنیا خۆم و هاوسەرم كار دەكەین، ئەو دیكۆرەی كە گوڵەكەی رەنگی تێكەڵە داوای زۆری لەسەرە و زۆربەی دیكۆرەكان هی خۆمانە، هەروەها دیكۆری بیانیش هەیە، دەربارەی شوێنی دیكۆرەكانیش دەتوانین لە هەم ماڵ هەم دەرەوەش دروستی بكەین، لە داهاتوودا بە پشتیوانی خودای گەورە بیرۆكەم هەیە بۆ كە پرۆژەی گەورەتر لەم جۆرە دیزاینانە».

Top