جلە سەیرەكانی بووكی هیندستانی

جلە سەیرەكانی بووكی هیندستانی

هیندییەكان جگە لەو دونیا سەیر و سەمەرەی هەیانە، هەروەها بەم دواییە كاری تازە و سەیرتریش دەهێننە كایەوە، گرنگترینیان جلە سەیرەكانی بووكە، كە لە دوا نمایشی جلوبەرگی بووكدا چەند جلێكیان نمایش كردووە كە جێگەی سەمەرەیە. نمایشی جلە پایەبەرزەكانی هیندستان لە ژێر ناوی india couture week لە شاری نیودەلهی بەڕێوە چوو، كە زیاتر لە (12) دیزاینەری بەناوبانگی ئەو وڵاتەوە بەشدارییان تێدا كردبوو، جلە سەیرەكانی بووكی هیندی، كراوە و ناوك بەدەرەوەن، كە ساڵانە بڕی زیاتر لە 50 ملیار دۆلار بۆ كراسی بووك و دروستكردن و بەكرێدانی سەرف دەكرێت، كراسە سەیرەكانی بووكی هیندی جۆراوجۆرن، یەكێك لە جلە سەیرەكان ئەوەیە كە دیزاینەرێك كراسێكی دروست كردووە كە بە چەندین رەنگی جۆراوجۆر رازاوەتەوە، لەلایەن نمایشكاری هیندستانی ئانامیكا خانا پۆشراوە.

Top