كایلی جێنەر و گرنگیدان بە جوانیت

كایلی جێنەر و گرنگیدان بە جوانیت

وانەكانی جوانیی، یان داهێنان لە جوانیدا رێگایەكە هەموو كەسێك پێی نازانێت، ئەمە وتەی كچە نمایشكاری ئەمریكی (كایلی جێنەر)ـە، هەروەها دەڵێ: گرنگە بتوانیت لە خۆتەوە داهێنان لە جوانیی جلوبەرگ و گرنگیدان بە جەستە و ماكیاژی تازە و نهێنیی جوانیت بزانیت»، ئەو خانمە پێی وایە لە رێگەی هەنگاو و وانەكانی جوانییەوە دەتوانیت ببیتە شازادەیەك، كە بریتییە لە: جوانیی قژت، پێویستە خەوی باش بكەیت و هەروەها ڤیتامینەكانی (A، C)بخۆیت، كە لە نێو رۆنی گوێزی هیندی و هێلكە و شیردا هەیە، هەروەها هەڵبژاردنی ئەو جۆرە كرێم و شامپۆیانەی كە لە ماوەی بەكارهێنانیدا بۆت دەردەكەوێت كامەی لەگەڵ پرچت دەگونجێت، شاردنەوە و ونكردنی وردە خاڵ و زیپكە بە رێگەی ماكیاژ هەنگاوێكی گرنگە، هاوكات لە هەڵبژاردنی جلوبەرگداپێوانەی خۆت بە هەند وەربگرە، پێویستە جلەكانت بەپێی قەبارە و جەستەی خۆت بێت، پێچەوانەش دەبێتە هۆی نەشیاوی و تێكدانی جوانیت، لە كۆتاییدا بیرت نەچێت كە خۆپاراستن لە تیشكی خۆر و هەوای وشك و گەرمای بەتین، هەنگاوێكی دیكەیە بۆ جوانیت و زیاتر گەشانەوەت.

Top