پاككردنەوەی جلوبەرگ بە بێ شووشتن
هەندێ جار حاڵەتی پیسبوونی پۆشاك روو دەدات، كە دەرفەت نابێت بیشۆیت، یان لە گەشت و دەرەوەیت و ناتوانیت بە ئاسانی جلەكەت بشۆیت. پسپۆڕان چەند رێنماییەكیان داناوە بۆ ئەو حاڵەتە لە ناكاوە، كە دەتوانیت جلەكان پاك بكەیتەوە، بەبێ ئەوەی بیانشۆیت، سەرەتا بەم هەوڵانە دەست پێ بكە: سەرەتا دەتوانی سوود وەربگریت لە سركەی سپی، كە ئەوەش بە هێنانی گڵاسێك ئاو و سركەی سپی، كە تێكەڵ دەكرێت و پاشان بەسەر ئەو شوێنە دادەكرێت كە پیس بووە، رۆنی بۆن، یان بۆنی پەیت لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكە و پاشان بەسەر جلەكەیدا دابكە كە دەتەوێت پاكی بكەیتەوە، بەمەش بە زووترین كات پیسییەكە نامێنێت، ئەگەر لیمۆت دەست كەوت، هەندێك دڵۆپە ئاوی لیمۆ لە ناو گلاسێك بكە و پاشان بە پرژە (بخاخ)، لەو شوێنەی بدە كە پیس بووە. خوێ بۆنی ناخۆشی جلەكان هەڵدەمژێت، بۆ ئەو جلانەی كە بۆنیان بەهۆی شوێنێك،یان شتێكەوە ناخۆش دەبێت، دەتوانیت كیسێك بهێنیت و جلەكە و خوێی خواردنی لە ناو بكەیت، پاشان كیسەكە راهەژێنە و بۆ ماوەی (10) خولەك لێگەڕێ، بەم جۆرەش دەبینیت كە بۆنە ناخۆشەكە نامێنێت، هەروەها دەتوانیت لە رێگەی تێكەڵەی خوێ و كەمێك ئاو كە هەویرێكی شلەت بۆ دەردەچێت، راستەوخۆ لەو شوێنانەی بدە كە تووشی بۆنی پیس بووەتەوە، دەتوانی بە رێگەی فڵچەیەكی تایبەت شوێنەكە پاك بكەیتەوە تاوەكو بۆن و پیسییەكەی بڕوات.
