پیاو و ئافرەتێك خولیای شوێنی بەرزن
August 23, 2022
رەنگا و ڕەنگ
زۆر كەس لە بەرزایی دەترسن و دەشڵەژێن و ناتوانن بە تەواوی جووڵە بكەن، بەڵام وادیارە ئەو دوو هاوسەرە ئیتاڵییە، تا ئێستا سەردانی زۆرترین شوێنە بەرزەكانی جیهانیان كردووە، نیمیس میرۆی و هاوسەرەكەی رۆ(مانۆ بێنیت)، كە هەردووانیان حەز بە سەركێشیی سەركەوتنی شوێنە بەرزەكان دەكەن، نزمترین ئەو شوێنانەی گەشتیان بۆ كردووە بەرزتر بووە لە (8) هەزار مەتر، گەشتی ئەو دوو هاوسەرە بۆ شوێنە بەرزەكان لە ساڵی (1998) دەستی پێ كردووە، تا ئێستا سەردانی (14) بەرزترین شوێنیان لە جیهاندا كردووە، دوا گەشتیان بۆ لووتكەچیای (نانجا باربات) بوو، كە (8126) مەتر بەرزە، ئەو زنجیرە چیایە دەكەوێتە وڵاتی پاكستان.
