ئەگەر كەسێك بە بێ تاوان بەند كرا، دواتر ئازاد بوو، مافی قەرەبووی هەیە؟
August 21, 2022
رەنگا و ڕەنگ
بەڵێ، بە پێی مادە ٢ لە یاسای ژمارە (١٥) ی ساڵی ٢٠١٠ لە یاسای قەرەبووكردنەوەی ڕاگیراوان و حوكمدراوان لە كاتی بێتاوانیدا، هەر كەسێك بە بێ تاوان ڕاگیرا، یان ماوەی یاسای ڕاگیرانەكەی تێپەڕ بوو، یان حوكم درا بەبێ بەڵگەیەكی یاسایی، دواتر دەركەوت بێتاوانـە، بەپێی یاسا دەتوانێت داوای قەرەبووی مادی و مەعنەوی بكات بۆ ئەو ماوەیەی بە بێ تاوان ئازادیی لێسەندراوەتەوە.
