بۆنی دەم
رێگاكانی نەهێشتن و كەمكردنەوەی بۆنی دەم بریتیین لە:
١- غەرغەرەكردن بە ئاو: وشكیی ناودەم یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بۆنی دەم.
٢- پاككردنەوەی ناو دەم بەگشتی: شوشتنی ددان بە فڵچە و مەعجوون یەكێكە لە ڕێگە سەركەوتووەكان بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم، هەروەها پاككردنەوەی ددان گرینگییەكی خۆی هەیە، چونكە ددانەكان سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ كۆبوونەوەی بەكتریا، كە دەبنە هۆكاری دروستبونی بۆنی دەم، وا باشترە بۆ شوشتنی ددانەكان ئەو جۆرە فڵچانە بەكار بهێنرێت كە ددانەكانی بەشی دواوە بە باشی پاك دەكاتەوە.
٣- دووركەتنەوە لە هەندێ خۆراك: دوور كەتنەوە لە خۆراكەكانی وەك پیاز و سیر لە لە كاتی شەوان، لەبری ئەوە باشتر وایە ئەو جۆرە میوانە بخورێت كە دەوڵەمەندن بە ئاو.
٤- خواردنی مۆز: توێژینەوە نوێیەكان ئەوەیان دەر خستووە كە خواردنی مۆز دەتپارێزێت لە كێشەی بۆنی ناخۆشی ناو دەم هەتا پیچنج كاتژمێر دوای خواردنی، هەربۆیە باشتر وایە لە خۆراكی پارشێواندا مۆز هەبێت.
