ئۆپێرا لە نێو جەنگدا بەردەوامە

ئۆپێرا لە نێو جەنگدا بەردەوامە

شەڕی ئۆكرانیا، چەند مانگێكە بەردەوامە و خەڵكی ئەو وڵاتەش لە پێشكەوتن و بەرگری بەردەوامن، هەروەها لە داهێنان و كاری رۆژانەیان ناوەستن، دواجار تیمی ئۆپێرای ئۆكرانیا لەژێر تۆپباران و جەنگدا نمایشەكانیان دەست پێ كردەوە، ئۆپیرای ئەو وڵاتە تەمەنی 135 ساڵە و دەكەوێتە شاری ئۆدیسا لە باشوری ئۆكرانیا، هەفتەی پێشوو هەڵسان بە پێشكەشكردنی چەندین نمایشی میوزیك و ئۆپێرا لە خانەی ئۆپێرای ئەو وڵاتە، ئەندامانی ئۆپێرای ئۆكرانیا 100 كەسن، هەموویان لە نمایشەكە بەشداربوون، ئامادەیی خۆیان دەربڕی لە پێشكەشكردنی كارەكانیان هاوشێوەی سەربازان و خەڵكی ئەو وڵاتە، زۆربەی نمایشەكانیش گوزارشت بوون لە بەرگری و بەهێزیی ئۆكرانیا بەرامبەر داگیركاریی رووسیا، كە چەند مانگێكە جەنگیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەرپا كردووە.

 

Top