هونەرمەندی دیاری كورد (گۆڤار ئەنوەر) كۆچی دواییكرد
دڕەنگانی شەوی شەممە ڕێكەوتی 20/8/2022 هونەرمەندو ئەكتەری شانۆكار (گۆڤار ئەنوەر) لە تەمەنی 44 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاوبۆوتەوە, هونەرمەند ئەیام ئەكرەم كە یەكێكە لە هاوڕێ نزیكەكانی, ئەم هەواڵەی پشتراست كردەوەو ڕایگەیاند كە گۆڤار ئەنوەر بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد .
گۆڤار ئەنوەر, لە ساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە و, دەستپێكی كاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993 كاتێك لە قوتابخانەی ئیبن خەلەكان بەشداری لە شانۆگەرییەكدا كرد, هەروەها یەكەم ئەزموونی لە بواری فیلمدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997 كاتێك بەشدار بوو لە كورتە فیلمێك لەژێر ناونیشانی (منم دكتۆر), گۆڤار ئەنوەر كە زیاتر بە ڕۆڵی كۆمیدیا دەردەكەوت,بەشداری لە چەندین شانۆگەری و زنجیرە دراما كردووە یەكێك بوو لە ئەكتەرە دیارەكانی شانۆگەری (بەزمی بەزم) كە لە كوردستان بینەرێكی زۆری هەبوو .
ئاسۆ كاكەیی
