قەشەنگیی جلوبەرگی رەنگ پەمەیی لە وەرزی گەرمادا

قەشەنگیی جلوبەرگی رەنگ پەمەیی لە وەرزی گەرمادا

كەشوهەوای وەرزی هاوین، پێویستی بە جۆرە پۆشاكێكە كە لەگەڵ مۆدەكانی ئەو ماوەیەدا بگونجێت و، هەروەها پۆشاكێك بێت كە بە دوورت بگرێت لە گەرما و ئارەقە كردن، قوماشی هەر جلێك جیاوازە لەوەی دیكە بۆ وەرگرتن و دانەوەی گەرما، خانمانیش لەم وەرزەدا پێویستیان بە بلووز و بەدی و كراسە، گرنگە بتوانیت جلێكی وا هەڵبژێریت نەبێتە مایەی بێزاركردن، لە هەمان كاتیشدا مۆدێكی نایاب و بەرچاو بێت. ماركەی (تریكۆ)ی بەریتانی، كە یەكێكە لە ماركە بەناوبانگەكانی جلوبەرگ، لە دواترین مۆدەكانی جلی هاوینەدا مۆدێكی ناوازەی پێشكەش خانمان، بە ناوی مۆدی (بۆنجۆر تریستیس) كردووە، كە زیاتر خۆی لە بلووز و بەدیدا دەبینێتەوە، هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی كەشی گەرما، رەنگی پەمەییان هەڵبژاردووە، كە رەنگێكە لە سپی نزیكە و كاردانەوەی بۆ گەرما بەهێزە، ئەو مۆدە وای كرووەد كە زۆربەی خانمە ناودارەكانی جیهان لە فیلم و كلیپەكانیاندا بیپۆشن، وەك: كامێلا شارێیر و كاترینا ورمێرۆد، ئەو شێوازە جلە بۆ دەرچوون و دەوام و گەشتكردنیش دەگونجێت، تەنانەت دەتوانیت لەگەڵ چاكێتدا بۆ شوێنی فەرمی بیپۆشیت.

 

Top