سەركێشیی بە دەم و ددان
August 18, 2022
رەنگا و ڕەنگ
ئەوانەی یاریی سێرك دەكەن، بۆ بەرزبوونەوە و بازدان زیاتر دەست و بازوو بەكار دەهێنن، هەندێ جاریش حاڵەتی سەیر دەبینین، كە جێگەی سەرنجە، بەڵام ئەوەی ئەو ئافرەتە ئەمریكییە دەیكات، لە یارییەكانی سێرك و وەرزشی ناچێت، بەڵكو سەركێشییەكی بێ سنوورە، ئەو خانمە ناوی (ئریەندێرا والیندا)یە، تەمەنی (36) ساڵە، لە سەیرترین نمایشی ئەوەیە كە خۆی بە هەلیكۆپتەرێكدا هەڵواسیبوو، ئەوەی زیاتر سەیرە كە دەستەكانی بەكارنەهێناوە، بەڵكو بە ددانەكانی خۆی راگرتووە، نمایشەكە لەسەر تاڤگەكانی نیاگارا لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوە چوو، تەنیا بۆ سەلامەتیی خۆی، پشتێنی سەلامەتیی لە ناوقەدی بەستبوو، بەو كارە سەیرە توانی لە بەرزایی (91) بوەستێت تەنیا بە ددانەكانی، ماوەی سەركێشییەكەی گەیشتە (15) خولەك، ئەنجا هەستی بە ماندووبوونی دەم و ددانەكانی كرد.
