گەورەترین كوارگ لە جیهاندا
August 18, 2022
رەنگا و ڕەنگ
هەمیشە قەبارەی كوارگمان ئەوەندەی پرتەقاڵ و هەنارێك بینیوە، بەڵام ئەوەیان جیاوازە و دوو ئەوەندەی مرۆڤێكی ئاسایی دەبێت، ئەو جۆرە كوارگە لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریكا دەڕوێت، بە شێوەیەك گەورە دەبێت كە مرۆڤ ناتوانێت بیچنێت، چونكە هێندە گەورەیە تەنیا بۆ وێنەگرتن و یادگاری لێی نزیك دەبنەوە، ئەو جۆرە كوارگە ناوی (Armillaria ostoyae)یە، نزیكەی (600) تەن دەبێت، جۆرێكی دیكەش (25) تەن دەبێت، ئەوەی سەیرە رەگەكانی جۆری یەكەم دەگاتە (370) مەتر دووجا، ئەو جۆرە كوارگانەی كە بە كێش و قەبارە گەورەن، بریتیین لە: ostoyae و وgallica و وsolidipes و cepistipes، هەریەكە لەو جۆرە كوارگانە، لە شێوەی بچووكی خۆیان گەورەتر دەبن، هەندێك جارێك دوو هێندەی مرۆڤێكی ئاسایی دەبێت.
