جیاوازی برژانگی دەستكرد و سرووشتی
برژانگ جوانی و گەشانەوەی روخسارت دەردەخات، تەنانەت چاوەكان ئەگەر جوانیش بن، كە برژانگ ناڕێك بوو، ئەو كاتە هیچ سوودێكی نابیت، بۆیە تا دەتوانیت برژانگەكانت فەرامۆش مەكە، چێكردن و رازاوەكردنی برژانگ ئەركێكی گرنگە، هەروەها دانانی برژانگی دەستكرد هۆكارێكە بۆ زیاتر ناسكبوونی چاوان، لە ئێستادا بە تایبەت بۆ كاتی بۆنە و ئاهەنگەكان، زۆربەی ئافرەتان حەز بە برژانگی دەستكرد دەكەن، بۆیە وەك خانمێك هەوڵ بدە برژانگت بە جوانترین شێواز دەربكەوێت، برژانگ بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان پێویستە كراوەتر و درێژتر بێت، شێوازەكانی برژانگ زۆرن، بەڵام دیارترینیان برژانگی لەوزیی (Lola lashes)ـە، كە بە شێوەیەكی یەكسان لەسەر چاو دادەنیشێت، بۆ ئەوانە گونجاوە كە شێوەی چاویان وەك شێوەی باویە، بۆ ئەوانەی شێوەی چاویان خڕ و بازنەییە، پێویستە برژانگی harmony بەكارهێینن، بۆ كاتی دەوام و زانكۆش گونجاوە، بۆ ئەوانەی چاویان لە یەكتر نزیكە، دەتوانن برژانگی Aylurre بەكاربهێنن كە بەشی ناوەوەی چاو بەجێ دەهێڵێت، بۆ ئەوانەی چاویان قووڵە، برژانگی Ardell بەكار بهێنن، كە چاویان بەرەو دەرەوە نیشان دەدات و، بۆ رۆژانی ئاسایی و دەرچوون گونجاوە.
