هەڵبژاردنی خشڵی قەبارە گەورە پەسندە

هەڵبژاردنی خشڵی قەبارە گەورە پەسندە

بەشێكی زۆری كچان حەز بە ئێكسسواری گەورە دەكەن، ئێكسسوارە بچووكەكان زیاتر لای ئافرەتانی بەتەمەن پەسەندن، رەنگە بیر لەوە بكەیتەوە كە پۆشینی ئێكسسواری گەورە  زۆر كاریگەری خراپی لەسەر جوانیت هەبێت، بەڵام ئەوە تێڕوانینێكی هەڵەیە، لێرەدا روونی دەكەینەوە كە چۆن دەتوانیت ئێكسسواری زۆر و قەبارە گەورە بپۆشیت، بەبێ ئەوەی جوانیت بشێوێنیت، هەروەكو لە گۆڤاری (ئۆپێرا)دا هاتووە: سەبارەت بە ملوانكەی گەورە، هیچ كێشەیەك بۆ جوانیت دروست ناكات، ئەگەر لەگەڵ جلێكی سینگ كراوە، یان بێیەخە لەبەری بكەیت، وەك كراس و بەدی، هەروەها نەشیاوە ئەگەر زنجیر و بەشە ئێكسسوارەكەی ملوانكەكەت هەردووانیان گەورە بن، بەڵكو پێویستە پێچەوانەی یەكتر بن لە قەبارەدا. گوارەی گەورە ئاساییە، بە مەرجێك قژت كراوە بێت و بەشێكی ون بكات و لایەكی دەربكەوێت، بەڵام هەڵگرتنی قژ و لە گوێكردنی گوارەی گەورە پێكەوە ناگونجێن. سەبارەت بە بازن، دەتوانیت بازنی گەورەی تاك لە دەست بكەیت، بەبێ هیچ كێشەیەك، بەڵام كاتێك ویستت ریزێك بازن لە دەست بكەیت، هەوڵ بدە جلەكەت قۆڵدار بێت. لە بارەی ئەڵقە و ئەنگوستیلەوە، هەوڵ بدە ئەگەر ئەڵقەكانت زۆربوون، یان گەورەبوون، با سادەبن و رەنگاورەنگییان پێوە دیار نەبێت.

Top