تەمەنی كەباب لە كوردستان 100 ساڵە
كەباب، خواردنێكی بەتام و خۆشەویستی هەمووانە، لە هەموو جیهاندا وەك خواردنێكی خێرا و ئاسایی دادەنرێت، مێژووی ئەو خواردنە بۆ سەدەكانی14 دەگەڕێتەوە، سەرچاوەی كەباب بۆ وڵاتی شام دەگەڕێتەوە، پسپۆران دەڵێن: ناوی كەباب لە كەبابۆی ئەرامی سووری هاتووە، كە ئەویش بە مانای سووتاندان بە رەژوو دێت، جاران كەباب بە شێوەی بازنەیی بوو كە لەسەر سێر سوور دەكرایەوە، كە بە ناوی veggie kabob بوو، هەر شیش كەبابێك نزیكەی 150 گرامە و بڕی 1890 یەكەی گەرمیی تێدایە، لەگەڵ 9 چەوری و كولیسترۆڵ 102 و ریشاڵ 2 و پرۆتینیش 25، لە كوردستان وەستای بەناوبانگی كەباب لە دێر زەمانەوە هەن، بەڵام ئەوەی دیارە و ماوەتەوە خێزانی مەدحەت كەبابچیە لە هەولێر، كە تاوەكو ئێستا كوڕ و نەوەكانی لە كەباب دروستكردن نەوەستاون، كە نزیكەی 100 ساڵە كەبابچین و پیشەكە لە باوكیانەوە بۆیان ماوەتەوە، ئێستا وەستا هیوای كوڕی مەدحەت كەبابچی ئەو كارە دەكات، ئەوەی سەیرە ئەو شیشانەی كەبابی پێی دەبرژێنن و سووردەكەنەوە نزیكەی 70 ساڵە هەن و ماون، تاوەكو ئێستاش بە سەلامەتی كاری پێ دەكرێت بەبێ ئەوەی ژەنگ بگرێت.
