بیبەری توون

بیبەری توون

كاپسایسین ئەو تێكەڵەیە كە لە بیبەری چیلیدا دۆزراوەتەوە، دەبێتە هۆی هەستكردن بە سووتان كە كاتێك شتێكی تیژ دەخۆیت هەستی پێ دەكەیت.

لێرەدا سێ سوودی تەندروستی سەلمێنراوە بۆ خواردنە تیژەكان، كە واتلێدەكات دەست بكەیت بە زیادكردنیان لە ژەمەكانتدا:

١- یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی كێشی لەشدا:

أ. میتابۆلیك زیاد دەكات: (دابەزاندنی كێش كاتێك روودەدات كە وزەی زیاتر دەسوتێیت بەراورد بەو خواردنەی خواردووتە، بۆیە زیادبوونی رێژەی میتابۆلیك ئەگەری دابەزاندنی كێش زیاتر دەكات.

ب. كەمبوونەوەی برسێتی: توێژەران پێیان وایە كە كاپسایسین لەوانەیە لەسەر هیپۆتالامۆس كار بكات، واتا ئەو بەشەی مێشك كە بەرپرسیارە لە ناردنی نیشانەكانی برسێتی و تێربوون.

ج. سوتاندنی چەوری: بەڵگە هەیە كە كاپسایسین دروستكردنی خانە چەورییە نوێكان كەم دەكاتەوە و، تێكشكانی خانە چەوریەكانی ئێستا زیاد دەكات، چەوری كەمتر خەزن دەكرێت لە لەشتدا كە یەكسانە بە دابەزینی كێشت بە گشتی.

٢- پشتگیریی تەندروستیی گشتی دەكات: كاپسایسین وەك دژە هەوكردن و دژە ئۆكسیدان لە لەشدا كار دەكات، توێژینەوە دەریخستووە ئەو كەسانەی كە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك خواردنی تیژ دەخۆن، كەمتر تووشی نەخۆشی درێژخایەن دەبن، وەك نەخۆشیی دڵ و شەكرەی جۆری دوو و شێرپەنجە.

٣- پشتگیریی دۆخت mood دەكات: ئەو هەستە سووتانەی بەهۆی خواردنی تیژەوە درووست دەبێت،لە سیستەمی دەماریدا دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی ئازار و مێشك، بۆیە بەرپەرچی ئەو ئازارە دەداتەوە، ئەمەش هەستێكی باشت پێ دەبەخشێت.

Top