كۆرۆنا دروستكردنی ئوتۆمبێڵی راگرت

كۆرۆنا دروستكردنی ئوتۆمبێڵی راگرت

دوای ئەوەی سەردەمی كەرەنتینەی جیهانی سەپێنرا، تەواوی كارگەكانی ئوتۆمبێل لە جیهاندا وەستان، دواتر زیاتر لە 80%ی كارگەكانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە 13 وڵات دەستیان بە كاركردن كردەوە، كۆمەڵەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە كۆرۆیای باشوور رایگەیاند، لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە 80%ی كارگەكانی ئۆتۆمبێل كە دەكاتە 232 كارگە، لە 13 وڵاتی سەرەكیی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل، وەك كۆریای باشوور، ژاپۆن، چین، ئەمریكا، هیندستان و چەندین وڵاتی دیكەی رۆژهەڵاتی ئاسیا و هەروەها ئەوروپا، دووبارە دەستیان بە پرۆسەكانی بەرهەمهێنان كردووەتەوە. كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشدا، كارگەكانی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریكا و 12 وڵاتی دیكە، لە نیوەی مانگی رابردوودا، دەستیان بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كردەوە، بەڵام قۆناغ بە قۆناغ، چونكە كاركردن وەك پێشتر و بە دەستهێنانەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەر لە كۆرۆنا كاتێكی زۆر دەخایەنێت. پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ئەم مانگەدا هێڵی دیكەی بەرهەمهێنان دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.

Top